سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەج یوسف ئیسماعیل فەرماندەی باڵای حزبوڵای لوبنانیان له هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر بەیروتدا کوشتووە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، حەج یوسف ئیسماعیل، سەرکردایەتی یەکەی بەرەی باشوری حزبوڵای کردووە لە لوبنان و بەرپرس بووە لە پلاندانان و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چەند ڕۆژی پێشووی حزبوڵا لە دژی ئیسرائیل.
لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، حزبوڵا وەک هاوپەیمانێکی ئێران، دەستی بە هێرشکردن بۆ سەر ئیسرائیل کردووە و لە بەرانبەردا سوپای ئیسرائیل بە چڕی بنکەکانی حزبوڵا لە لوبنان بۆردومان دەکات.
بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیاتر لە هەزار و 268 کەس کوژراون و نزیکەی سێ هەزار و 750ـی دیکەش بریندابوون.