ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بینای نوسینگەی ئەنجومەنی شارەزایان لە شاری قوم کرایە ئامانج، ئاژانسی میهری ئێرانیش دهڵێ، بیناكه پێش بۆردومانهكه چۆڵكراوه.
ئاژانسهكه ئاماژەی بەوەشکردووە، شەوی ڕابردوو، بینای پێشووی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی لە تاران، کەوتووەتە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل.
هاوکات، کەناڵی زێد تیڤی، له ڕاپۆرتێکی تایبەتدا نووسیویەتی، کۆبوونەوەی فەرمیی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، کە بۆ دەستنیشانکردنی ڕێبەری داهاتووی کۆماری ئیسلامی کۆببوونەوە، کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمە ڕووداوێکی بێ وێنەیە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا، کە تێێدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە کوژراو و بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لە ئێراندا، نە ڕێبەر ماوە و نە کەسێکیش هەیە کە بتوانێت ڕێبەر بۆ ئەم حکومەتە هەڵبژێرێت.
بهڵام ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردهوه، پیش هێرشهكه بیناكه چۆڵ كراوهو كهسی تێدانهبووه.