ڕاستەوخۆ

ئیتڵاعات: هەر جۆرە خۆپیشاندانێک هاوکاریی دوژمنە و سەرکوتی دەکەین

reset font size increase font size

ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: هەر چەشنە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەک هاوکاری دوژمنە و بە توندی وەڵامی دەدینەوە.

 ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڕەشە لە خەڵکی ئێران دەکات و دەڵێت: ئامانجی دوژمن لە بوردومانکردنی ناوەندە ئەمنییەکان ئەوەیە کە پشێوی و ئاڵۆزی بنێتەوە، بۆیە هەر چەشنە خۆپیشاندان و دروستکردنی ئاڵۆزی بە هاوکاری راستەوخۆی دوژمن لە قەڵەم دەدرێت و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە توندترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوای بڵاوبوونەوەی کوژرانیی خامنەیی، بەشێک لە خەڵکی ئێران رژانەسەر شەقامەکان و ئاهەنگی خۆشیان دەربڕی، هاوکات دوێنێ کەناڵە فەرمییەکانی دەوڵەتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە هاک کرا و تێیدا وتارێکی بنیامین ناتانیاهۆ بڵاوکرایەوە، کە داوای لە خەڵکی ئێران دەکرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و ‌‌ڕژێمی ئێران بڕوخێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.