سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئیتاڵیا بەنیازە هاوکاریی بەرگریی ئاسمانی بۆ وڵاتانی کەنداو بنێرێت لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران.
جۆرجیا مێلۆنی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی RTL 102.5 گوتی: ئیتاڵیا هاوشێوەی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بەنیازە هاوکاری بۆ وڵاتانی کەنداو بنێرێت، بە تایبەتی لە بواری بەرگریی ئاسمانییدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە تەنها لەبەرئەوە نییە کە ئەوان دۆستنی ئێمەن، بەڵکو لەبەرئەوەیە کە دەیان هەزار ئیتاڵی لە ناوچەکەدا دەژین و نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئیتاڵی لەوێ جێگیرکراون، کەسانێک کە ئێمە دەمانەوێت و دەبێت بیانپارێزین".