سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بە موشەکی دوورهاوێژی بەریتانی، جۆری ستۆرم شادۆ، یەکێک لە گرنگترین کارگەکانی پیشەسازیی سەربازیی ڕوسیا، لە شاری بریانسکی کردوەتە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سوپای ئۆکرانیا، هێرشەکە کراوەتە سەر کارگەی کرمنی ئێڵ، تایبەتە بە پیشەسازیی مایکرۆئەلەکترۆنیک.
دهشڵێ، ئەم کارگەیە بە یەکێک لە جومگە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی چەکی پێشکەوتووی ڕوسیا دادەنرێت.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، ئەم کارگەیە مێشک و شادەماری چەکە مۆدێرنەکانی ڕوسیایە و ئەو موشەکانە بەرهەم دەهێنێت، شار و گوندەکانی ئۆکرانیا و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.