سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە ڕێگەی هاوپەیمانییەتییەکی نوێوە هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی نەتەنیاهۆ یەکخستووە و ڕایانگەیاند، ئامانجی سەرەکییان ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕیشەییە لە هەیکەلی سیاسیی ئەو وڵاتە.
نەفتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی پێشوی ئیسرائیل و یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانییەکیان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییشدا ئاماژەیان بەوەکرد، یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانیان دوورخستنەوەی بنیامین نەتەنیاهۆ دەبێت لە سیاسەت.
لای خۆیەوە نەفتالی بینێت ڕایگەیاند، گۆڕانکاریی تەواو لە هەیکەلی سیاسیی ئیسرائیلدا دەکەن و یەکەمین کاریشی دوای هەڵبژاردن، لێکۆڵینەوە دەبێت لە ڕووداوەکانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023. گوتیشی، کاتی ئەوە هاتووە نەتانیاهۆ دەست لە کار بکێشێتەوە و کابینەیەکی نوێ وڵاتەکە بەڕێوەببات.
هەروەها لائیر لاپید ڕایگەیاند، "ناکۆکیەکانیان وەلادەنێن و هەموو کارێک بۆ بەرژوەندیی ئیسرائیل دەکەن". گوتیشی، هیچ جۆرە هاوپەیمانییەتییەک لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ پێکناهێنن و زۆرینەی سیاسیی ئیسرائیلێکی نوێ دەهێنێتە کایەوە.
بڕیارە لە حوزەیرانی ئەمساڵدا، لە ئیسرائیل هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامبدرێت.