له كۆشكی سه‌لام ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان نزار ئامێدی و له‌تیف ڕه‌شید كرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاده‌ستی نزار ئامێدی كرد.

دوێنێ شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێ كۆبووه‌وه، له گه‌ڕی دووه‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا نزار ئامێدی 227 ده‌نگی به ده‌ستهێناو وه‌ك سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرا.

دوای سوێندخواردنی، نزار ئامێدی ڕایگه‌یاند، بەڵێن بە گەلی عێراق ده‌دات، هەموو توانای بخاتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە دڵسۆزی وەکو سەرۆککۆمار و نوێنەری گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، لە چوارچێوەی دەستوورێکدا کە لەلایەن عێراقییەکانەوە پەسند کراوە.



