وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، لە چوارچێوەی بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری پاداشتێكی 10 ملیۆن دۆلاری داده‌نێت بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌یان پێبدات له باره‌ی شوێنی ئه‌بو ئالائی وه‌لائی سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی سه‌یدلشوهه‌داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پلاتفۆڕمی ئێکس دەڵێت، "زانیاری‌یان لەسەر هاشم ڕەحیم سەراجی، ناسراو بە ئەبو ئالا وەلائی پێویستە و بەشوێنیدا دەگەڕێن.
وه‌زاره‌تەکە ده‌ڵێت، گروپی كه‌تائیبی سه‌یدلشوهه‌دا گروپێكی چه‌كداریی شیعەی عێراقی سه‌ر به ئێرانه، لەلایەن ئه‌بو ئالائی وه‌لائییەوە سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، دەشڵێت، وه‌لائی تۆمه‌تباره به كوشتنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نیی عێراقی و هێرشكردنه سه‌ر ده‌سته و نوێنه‌رایه‌تیی دیبلۆماسیی و هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمریکا له ناوچەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕی 10 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌نه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك و دەیگوازنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت، ئەگەر هاتوو زانیاری‌یان پێبدات له باره‌ی شوێنی ئەبو ئالاوە.
ئەمە دووهەمین خەڵاتە ئەمریکا لەم مانگەدا دەی بەخشێت، ڕۆژی 14ـی ئەم مانگەش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاوەکو 10 ملیۆن دۆلار بەرانبەر پێدانی زانیاری لەسەر ئەحمەد ئەلحەمیداوی دەدەن. ئه‌مریكا گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به پشتیوانیكردنی ئێران و هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه.
