سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی نوری مالیكییەوه زۆر توندو مهترسیداره.
بهها ئهعرهجی رایگهیاندووه، تویتەكەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر مالیکی زۆر مەترسیدار نییە، چونكە ترەمپ هەڵوێستی جیگرنییە و دەكرێت گۆڕانی بەسەردا بێت، بەڵام هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر مالیكی بۆ سەرۆكایەتیكردنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زۆر توند و مەترسیدارە.
دهشڵێ، پێموایە لە كۆتایدا مالیكی بەرژەوەندی گشتی دەخاتە سەرووی هەموو شتێكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی واشنتۆن بە بەغدادیان گوتووە، ئێوە ئازادن لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران، بەڵام ئێمەش ئازادین لەوەی چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، ئەمەش پرسێكی مەترسیدارە لەم قۆناغەدا كە عێراق پێویستی بە ئەمریكایە.
جهخت لهوهشدهكاتهوه، دڵنیایه لەوەی كاتێك دەگەنە قۆناغێكی داخراو، مالیكی بەرژەوەندی نیشتمانی دەخاتە پێشەوە و دەکشێتەوە.