بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکبشکێنن، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمیی ئاسایشی هەولێر، کاتژمێر 10 و 41 خولەکی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکشکاندووە و خستوویانەتە خوارەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، پاشماوە و پارچەی یەکێک لە درۆنە تێکشکێنراوەکان لە گۆڕەپانێکی چۆڵی نزیک هۆتێلێک کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.