بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن.
ئاسایشی ههولێر دهڵێت، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن.
ئاسایش داواشی كردووه، کەناڵەکان لە ڕوماڵکردنی شوێنی ڕوداوەکان خۆیان بپارێزن، هەتاوەکو بە شێوەیەکی فەرمی ڕێگەپێدان و ڕەزامەندی بە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان دەدرێت.
ههر له ڕاگهیهندراوهكهی ئاسایشی ههولێردا هاتووه، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین گرتەی ڤیدیۆ، یان وێنەی شوێنی ڕوداوەکان تۆمار نەکەن و بڵاویان نەکەنەوە.