دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێن، چوار هێرشی درۆنی ئەنجامدراوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ڕۆژی شەممە 28ـى ئازار دوو هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کۆیە -کەمپی پەنابەران و یەک هێرشی درۆنییش کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە 29ـى ئازار، هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر گوندی زڕگوێز و هیچ زيانێکی گيانى لێنەکەوتووەتەوە.
هاوکات، دەربارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆسەر شاری سلێمانی، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گردی ڕیعایەی سلێمانی و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە، کە هەر شەوی رابردوو، چەند دەنگێکی گەورە لە ئاسمانی هەولێر بیستران، لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە هێرشەکان تێکشکێنران.