ڕاستەوخۆ

ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا: پێداچوونەوە بە دەستوور و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکەین

reset font size increase font size

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ناسراو بە مەگەکە، فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکردووە و دەڵێ، پێداچوونەوە بە دەستوور و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و بوونی نەتەوەیی دەکەین.

فەرمانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لەگەڵ ئەو پەیڕەوە نوێیە، چەمکی "ئاسایشی نیشتمانی" فراوانتر دەکرێت، سێ بەڕێوەبەرایەتیی نوێش بۆ دەستەبەرکردنی هەماهەنگی ستراتیژی لە بوارەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی دەرەوە و پلاندانانی بەرگریدا دروست دەکرێن.

باس لەوەش کراوە، لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە ستراتیژییە لە فەرمانی سەرۆکایەتی، سەبارەت بە ڕێکخستن و ئەرکەکانی سکرتاریەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، بیناسازیی ئەمنی تورکیا بە گوێرەی تێگەیشتن لە هەڕەشە مۆدێرنەکان داڕێژراوەتەوە.

لە چوارچێوەی ئەو فەرمانەدا پێناسەی ئاسایشی نەتەوەیی پێداچوونەوەی بۆ کراوە و نەزمی دەستووری دەوڵەت، بوونی نەتەوەیی، بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هاوڵاتیان کراوەتە بەشێکی دانەبڕاو لەم گۆڕانکارییە.

بە گوێرەی ئەو فەرمانە سێ بەڕێوەبەرایەتی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دامەزراون:

یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ئاسایشی، کە ناوخۆ ئەرکی ئەنجامدانی شیکاری ستراتیژی لە بوارەکانی وەک تیرۆر، تاوانی ڕێکخراو، ڕادیکالیزم، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، زیرەکیی دەستکرد، بۆشایی ئاسمان، گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچ، تەندروستی و وزە.

دووەم/ بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ئاسایشی دەرەوە، کە ئەرکی چاودێریکردنی پێشهاتە جیهانی و ناوچەییەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەکردنی شیکارییەکان سەبارەت بە بەرژەوەندییە ئەمنییە دەرەکییەکانی تورکیای پێسپێردرا.

سێیەم/ بەڕێوەبەرایەتی تازە دامەزراوی هەماهەنگی پلاندانانی بەرگری، کە ئەرکی هەماهەنگی کۆکردنەوە و ئامادەکاری جەنگ لەگەڵ وەزارەت و دامودەزگا و قایمقامیەتەکان پێسپێردرا.

وەک دەزانرێت ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشەی کە لە 21مین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسیدا پەسەندکرا، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا لە پەرلەمان دامەزرا، لە 18ی شوباتدا، لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا (TBMM) بڵاوکرایەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هەمووان چاوەڕوانی ئەوە بوون کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی (MGK) هەنگاوی کۆنکرێتی لەم بارەیەوە بنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.