ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە ئەمریکا و ئێران دەکات: هیوادارم ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە  ئەمریکا و  ئێران دەکات بەبۆنەی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی مێژوویی لە نێوانیاندا و ڕایدەگەیێنێت، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هیوای خۆی بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام.

هەروەها ڕایگەیاند: "هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیمان لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاشتی، دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان."

لە کۆتای پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامەکەی بە نزای پاراستن بۆ هەردوو وڵات کۆتایی پێهێنا و گوتی: "خودا  ئێران و ئەمریکا بپارێزێت."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.