ڕاستەوخۆ

عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی گرنگی بۆ باشووری کوردستان نارد

reset font size increase font size
لە دوا کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی لە 2ی ئابی 2026، عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەوشی سیاسیی باشووری کوردستان چەند پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئۆجالان هۆشداریدا لە دووبارەبوونەوەی سناریۆ مێژووییەکان و داوای گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئەرێنی کرد بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی.

لە دیدارەکەدا، کە بە ئامادەبوونی پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل بەڕێوەچوو، عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەی بەوە کرد، ناچێتە ژێر باری سیاسەتی هەرێمی، کە پرسی کورد بەرەو قەیرانی هاوشێوەی غەزە دەبات، هاوکات چەند پێشنیارێکی سەرەکی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

ئۆجالان پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتێکی یەکڕیزی نیشتمانی بۆ باشووری کوردستان کرد، کە نوێنەرایەتی داخوازییەکانی سەرجەم کۆمەڵگە بکات، نەک تەنها دەسەڵاتی دوو بنەماڵە.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان (پارتی و یەکێتی) زیانی ڕاستەوخۆ بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت و ڕێگەی بۆ دەستوەردانی دەرەکی خۆش کردووە.

ئۆجالان ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئیرادەیەکی هاوبەشی کوردستانی دروست بێت، هیچ هێزێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی ناتوانێت ڕێگری لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکات.
باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.