ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، 28 ملیۆن کەس، ناوى خۆیان لە کەمپەینی "نیشتمانیی گیانبەختکردووان"، لە ئێران وەک گەورەترین سوپای جەماوەریی لەسەر ئاستی جیهان تۆمارکردووە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام بەشدارى هاووڵاتییانی ئێران لە کەمپەینی گیانبەختکردووان بۆ ئێران نەک هەر کەمی نەکردووە، بەڵکوو لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە، ژمارەیەکى زۆرتر بەشداریان کردووە.
دەشڵێن، ئەم کەمپەینە وەک وەڵامێک بۆ داواکاری جەماوەریی خەڵکی ئێران ڕێکخراوە کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لە مەیدانی جەنگ و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان ئامادەبن.