ڕاستەوخۆ

یەپەژە: هێرشکردنە سەر ژنانی پێشمەرگە هەوڵێکە بۆ تێکشکاندنی ڕۆڵی ژنان

reset font size increase font size

یەکینەکانی پاراستنی ژن هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی ژن شەرمەزار دەکات و ڕایگەیاند، ئامانجی ئەم هێرشانە کپکردنی دەنگی ئازادیخوازیی ژنانی کوردە لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازیدا.

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا، بە توندی هێرشەکانی سوپای ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار کرد.

لەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی ژن بە ناوەکانی خەزاڵ مەولان، نەدا میری و سەمیرا ئەڵایاری شەهید بوون.

یەپەژە ڕایگەیاند، شەهیدبوونی ئەم سێ ژنە تەنیا زیان نییە بۆ حزبەکانیان، بەڵکو بۆ ئێمە و گەلی کوردستان و هەموو ئازادیخوازان خەسارێکی گەورە و بەژانە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا، یەپەژە ئەگەری وەرنەگرتنی تەرمی خەزاڵ مەولان لەلایەن نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانی، بە کارێکی ناڕەوا نابردووە و داوایکردووە لەم پەیوەندییەدا لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام بدرێت.

یەپەژە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشکردنە سەر ژنانی پێشمەرگە تەنیا هێرشێکی سەربازی نییە، بەڵکو هەوڵێکی سیاسییە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی ژن لە تێکۆشانی ئازادیدا.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا، فەرماندەیی گشتیی یەپەژە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد کرد. هەروەها داوای لە هەموو هێزە سیاسی و سەربازییەکانی کوردستان کرد، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان بە یەکگرتووییەوە ڕووبەڕووی سیاسەتە داگیرکارییەکان ببنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.