ڕاستەوخۆ

گولیخان سۆفی: مینڕێژکردنی ناوچەکە بەربەستێکی گەورەی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانە

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تل‌ تەمر ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای کردنەوەی ڕێگەکان، بوونی پاشماوەی جەنگی و مینڕێژکردنی گوندەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، ژیانی مەدەنییەکانی خستووەتە مەترسییەوە و ڕێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ زێدی خۆیان.

گولیخان سۆفی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تل تەمر لە دیمانەیەک لەگەڵ ئاژانسی یەنی یاشام ڕایگەیاند، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ساڵی 2019، نزیکەی 70 هەزار کەس لە دانیشتووانی سەرێکانی ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی ڕۆژاڤای کورستان بوون.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تل تەمر گوتی، ئەنجومەنێکی هاوبەش لە نێوان سەرێکانی و زرگان پێکهاتووە و لە ئێستادا هەڵمەتی پاککردنەوەی 60 گوند لە مینەکان دەستیپێکردووە.

ناوبرا ڕایگەیاند، لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی پێویستە سەرەتا سەرجەم هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکە بکشێنەوە. داواشیکردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29می کانوونی دووەم، کار بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەر سێ کەمپی سەرێکانی، واشووکانی و نەورۆز بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.