ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی ژنانی دەم پارتی: پێویستە تێکۆشانی ژنان و ژینگەپارێزی پێکەوە بەڕێوەببرێن

reset font size increase font size

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، کێشەکانی ژنان و ژینگە لە تورکیا پەیوەستن بە یەکەوە و دەبێت تێکۆشانی ژنان و بەرهەڵستکاریی ژینگەپارێزی بەیەکەوە و لە یەک هێڵدا بەڕێوەببرێن.

هالیدە تورکئۆغڵو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، لە شارۆچکەی فەتحیەی سەر بە پارێزگای موغڵا لەگەڵ ژنانی ژینگەپارێز کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: "چۆن ئاشتی لە دژی جەنگ بۆ ئێمە پێویستییەکی حەتمییە، بە هەمان ئاستیش تێکۆشان لە دژی تاڵانکردنی سروشت لەلایەن سەرمایە و دەسەڵاتدارییەوە گرنگ و حەتمییە."

گوتەبێژی ژنانی دەم پارتی ئاماژەی بە ڕۆڵی کارای ژنان کرد لە پاراستنی سروشتدا و جەختی لەوە کردەوە کە ژنان لە زۆر ناوچەدا لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەڵستکارییە ژینگەیییەکاندان، گوتیشی: "دەبێت ئەم هێڵانەی بەرهەڵستکاری لە هەموو شوێنێک یەکبخەین و تێکۆشانی ژنان و ژینگەپارێزی لە وڵاتدا گەورەتر بکەین."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.