گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، هه‌موو ڕێكارێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌گرنه‌به‌ر.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووه، سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی شه‌ش پێشمەرگە و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکە.
داواشی لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن دەکرێنە سەر کوردستان.
ده‌شڵێ، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ری.