ڕاستەوخۆ

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، 48 کاتژمێری داهاتوو ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و کەش سەقامگیر و گونجاو دەبێت بۆ سەیران و گەشتوگوزار.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچە جیاجیاکان.

لە بارەی کەشی سبەینێوە کەشناسیی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسیی دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەولێر و سلێمانی 25 پلە دەبێت و لە هەڵەبجە 26 پلە و لە دهۆک 24 پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەبێت بە 30 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 15 پلەی سیلیزی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.