ڕاستەوخۆ

کەسوکاری ئەو گەنجەی لە سرین بە ئەشکەنجە کوژرا: هێشتا تەرمەکەیمان وەرنەگرتووەتەوە

reset font size increase font size

 دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئەشکەنجەدان و کوشتنی گەنجێکی خەڵکی کۆبانێ لە شارۆچکەی سرینی سنوری کۆبانێ لەلایەن چەکدارانی عەشایەرەوە، بنەماڵەکەی ڕایدەگەیەنن، سەرەڕای کوشتنی کوڕەکەیان، هێشتا تەرمەکەیان ڕادەست نەکراوەتەوە.

ئەحمەد مستەفا عەلی، تەمەنی 25 ساڵ بوو، باوکی دوو منداڵ بوو. ئەحمەد فەرمانبەری گومرگ بوو لە کاتی هێرشەکان بۆ سەر کۆبانێ، لە ناو شارۆچکەی سریندا گەمارۆ درابوو و نەیتوانیبوو خۆی بگەیەنێتە لای خێزانەکەی.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە مێژووەکەی بۆ 18ـی کانوونی دووەمی 2026 دەگەڕێتەوە، چەکدارانی عەشایەر بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر ئەحمەد، سەرەتا بە دار لێیان داوە و بە قایش ملیان بەستووەتەوە و لەناو کۆڵانەکانی شارۆچکەکەدا ڕایان کێشاوە، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

کەسوکاری ئەحمەد عەلی، بە نوچە تیڤییان ڕایگەیاند، دوێنێ جارێکی دیکە هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان پێ گەیشتووەتەوە. سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک میدیادا بڵاوکرایەوە کە تەرمەکە ڕادەست کراوەتەوە، بەڵام خێزانەکەی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە.

کەسوکارەکارەکەی جەختیان لەوە کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار پەیوەندی پێوە نەکردوون بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە و هێشتا لە چاوەڕوانیدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.