ڕاستەوخۆ

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕەخنە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێت: ڕێگە بە لەناوچونی بەرهەمی ناوخۆ دەدەن

reset font size increase font size

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان رەخنەی توند لە بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، لەجیاتی کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمی ناوخۆ، ڕێگە دەدرێت کێڵگەکان بەرەو لەناوچوون بچن.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای گرانبوونی سەرجەم پێداویستییەکانی ژیان لە تایت، سابوون، برنج و شەکرەوە تا دەگاتە ڕۆن و پێداویستییەکانی ڕۆژانە، تەنها نرخی بەرهەمی ناوخۆ و پەلەوەر بەرز نەبووەتەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی فیدراڵی باجی گومرگی لەسەر هێلکە و مریشک و بەرهەمی هاوردە هەڵگرتووە.

داواکارییەکان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ:

هەڵگرتنی گومرگ لەسەر پێداویستیی کێڵگەکان:

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان جەختی لەوە کردەوە که دەبووایە لەجیاتی هێنانی بەرهەمی دەرەکی، باج و گومرگ لەسەر هاوردەکردنی (عەلەف) و پێداویستییەکانی تر هەڵبگیرایە تاوەکو پشتگیریی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ بکرێت.

داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان:

نازم عەبدوڵا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد کە هاوکاریی خاوەن کێڵگەکان بێت و بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراکیی هەرێم هەنگاوی عەمەلی بنێت.

ئەم ناڕەزایەتییەی کێڵگە پەلەوەرییەکان دوای ئەوە هات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیار درا باجی گومرگی لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردە لاببرێت، ئەمەش نیگەرانیی لای خاوەن کێڵگە ناوخۆییەکان دروست کردووە بەهۆی مەترسیی زیانپێگەیشتنی بازاڕی خۆماڵی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.