ڕاستەوخۆ

کافتریای شێرۆس؛ شوێنێک بۆ قوربانیانی هێرشی تێزاب

reset font size increase font size

شێرۆس، تەنیا کافتریایەکی سادە نییە، بەڵکو چیرۆکی دووبارە ژیانەوەی ئەو ژنانەیە کە ڕووبەڕووی دڕندەترین جۆری توندوتیژی بوونەتەوە.

لە وڵاتی هیندستان، کافتریایەک بە ناوی شێرۆس بووەتە پەناگەیەکی ئارام و شوێنێکی کارکردن بۆ ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی هێرشی تیزاب بوونەتەوە.

زۆربەی ئەم ژنانە، تەنیا لە بەر ئەوەی داوای هاوسەرگیری یان پەیوەندی سۆزدارییان لەلایەن پیاوانەوە ڕەتکردووەتەوە، بە شێوەیەکی دڕندانە ڕووخساریان شێوێنراوە.

خاوەنی کافتریاکە بە کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە، نەک هەر هەلی کاری بۆ ڕەخساندوون، بەڵکو هەلێکی ڕاستەقینەی بۆ گەڕاندوونەتەوە بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی و بە شکۆیان هەبێت.

شوێنەکە ساڵێکە کراوەتەوە، توانیوویەتی ببێتە ناوەندێکی ئیلهامبەخش و ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات، بە جۆرێک ئێستا سەرنجی خەڵکی ناوخۆ و گەشتیارانیشی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.