ڕاستەوخۆ

ڕێگاکانی هاتوچۆی نێوان حەسەکە و شارەکانی تر دەکرێنەوە

reset font size increase font size

فەرمانگەی ڕۆژنامەوانی پارێزگای حەسەکە رایگه‌یاند، ، له‌ سبه‌ێنی یەکشەممەوه‌ سەرجەم ڕێگان بەرەو شاری حەسەکە دەکرێنەوە.

فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی دۆخی حه‌سه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، بەگوێرەی بڕیارەکانی نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی و سەقامگیری لێشاوی هاتوچوکردن، ڕۆژی یەکشەممە سەرجەم ڕێگان بەرەو شاری حەسەکە دەکرێنەوە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە شاندێکی تەکنیکی لە دیمەشقەوە سەردانی حەسەکە بکات بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەكه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ئازاد ده‌كرێن کە لەم شەڕەی دواییدا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتییەوە بەدیل گیراون، له‌گه‌ڵ دەستپێکردنەوە پڕۆسەی گواستنەوەی زەمینی لە پارێزگای حەسەکەوە بۆ دیمەشق لەپێناو ئاسانکاری پەیوەندیکردن و جوڵەی کاڵا بۆ هاووڵاتییان.

ئەم بڕیارانەی نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە دوای ئەوە دێت کە لە ئێستادا هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە-حکومەتی کاتیی لە جێبەجێکردندایە و لە 14 شوباتی 2026 دا بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاری دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری حەسەکە لەلایەن ئەحمەد شەرعی سەرۆکی حکومەت بڵاوکرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.