ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی نهێنی لەنێو خاکی عێراقدا دامەزراندووە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی نهێنی لە قوڵایی بیابانی عێراقدا دامەزراندووە، مەبەست لێی پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی بووە دژی ئێران.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو بنکەیە کەمێک پێش دەستپێکردنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان (ئەمریکا-ئیسرائیل) و ئێران، بە ئاگاداریی واشنتۆن دروستکراوە.

بنکەکە وەک ناوەندێکی لۆجستیکی بۆ هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل و هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە کاری کردووە، هەروەها تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریشی تێدا جێگیرکراوە بۆ هاوکاریکردنی فڕۆکەوانەکان لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، نزیکبوو ئەو بنکەیە لە مانگی ئازاردا ئاشکرا ببێت، کاتێک شوانێکی ناوخۆیی لە بیابانەکەدا چاودێری جووڵەی نائاسایی هێلیکۆپتەر و چالاکیی سەربازی کردووە.

 دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە میدیاکانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوون، بەڵام ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ئاشکرابوونی بنکەکە، بە هێرشی ئاسمانی ڕێگری لە نزیکبوونەوەی هێزە عێراقییەکان کردووە.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتی عێراق لە کۆتایی مانگی ئازاردا سکاڵایەکی فەرمیی لای نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکردووە و لە سکاڵاکەدا هاتووە کە هێرشێکی ئاسمانی بە بەشداریی هێزی بیانی لەنێو خاکی وڵاتەکەیدا ئەنجامدراوە و بەو هۆیەوە ئەمریکای تۆمەتبار کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.