ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی (یەپەژە) ڕایگهیاند، خهباتی ژنانی كورد بووهته مۆدێل و نمونه بۆ تهواوی جیهان.
له مهراسیمێكدا، كه له زیوریخی سویسرا به بۆنهی 8ـی مارسهوه ڕێكخرابوو، ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی (یهپهژه) باسی لهوهش كرد، هەندێک لایەن و حکومەت ناتوانن ناسنامە و ئیرادەی ژنان قبوڵ بکەن، بە هێرشکردنە سەر تەرمی شەڕڤانانی ژن لە شێخ مەقسوود، ویستیان ترس بخەنە دڵی ژنانەوە، بەڵام دەبێت بزانن "ئێمە لەم هێرشانە ناترسین و بە پێچەوانەوە تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین".
ڕۆهلات عەفرین گوتیشی، هێرشەکان تەنها دژی ڕۆژئاوای کوردستان نەبوون، بەڵکو هێرش بوو دژی تەواوی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، یەکگرتوویی هەر چوار پارچەی کوردستان و پشتیوانیی کوردانی تاراوگە، توانی ئەو پلانە تا ڕادەیەکی زۆر شکست پێبهێنێت.