ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕوسیا 730 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە بەندەری پیرمۆسک بارکردووە و لە ئێستادا كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری ئەو وڵاتە لە زەریای ئەتلەنتیک و ناوەڕاستە، بەرەو کوبا دەڕوات.
گاردیان ده‌ڵێت، ئەم هەناردەیە لە کاتێکدایە، هێشتا گرژییه‌كانی نێوان هاڤانا و واشنتن بەردەوامە.
ڕوسیا، بەردەوامە لە هاوکارییکردنی کوبا بەتایبەت لەئێستادا، کە وڵاتەکە تووشی قەیرانێکی گه‌وره بووەتەوە و لە سەرەتای ساڵی 2019 بە بڕی 38 ملیۆن یۆرۆ بەرگریی ئاسمانی و چەندین تانک و کەرەستەی دیكه‌ی بەو وڵاتە فرۆشتووە، ئەمەش لای ئەمریکا وەک مەترسیی سەربازی پێناسە دەکرێت.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكات و كوباش چاره‌نووسی وه‌ك فه‌نزوێلا ده‌بێت، له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی كوبا ڕایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و تره‌مپ ناترسن و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ههڕهسه و مهترسسیهكیش ده‌بنه‌وه كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بكرێته سه‌ریان.