كۆشكی کرێملین ڕایگەیاند، بە وردی چاودێری ئەو لێدوانە دژبەیەکانە دەکەن کە لەسەر دۆخی ئێران بڵاودەبنەوە و هیوای ئەوەش دەخوازێت ململانێکان بە خێرایی چارەسەر بن.
ئاژانسی هەواڵی تاس لە زاری دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملینی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمەڵێک لێدوانی جیاواز و تەنانەت دژبەیەکیش بڵاوکراونەتەوە، "ئێمە بەردەوامین لە چاودێریکردنی وردی دۆخەکە و هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخەکە بەرەو ئارامی بگەڕێتەوە".
ئەم لێدوانەی کرێملین لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، لە میانی گفتوگۆکانی دوێنێی نێوان وڵاتەکەی و ئێران، خاڵی هاوبەشی گرنگ لەنێوان هەردوولادا هاتەوەتە ئاراوە و پێشبینی دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیانە پێک بێت.