ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی سوری: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 11 هەزار کەس لە سوریا کوژراون و 200 هەزار کەسیش ئاوارە بوون

reset font size increase font size

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکانی سوریای لە ماوەی نێوان کۆتایی ساڵی 2025 تا سەرەتاکانی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا 11 هەزار و 226 کەس بەهۆی کردەوە سەربازییەکان، تەقینەوە و گرژییە جیاوازەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕوانگەکە هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی زیاتری دۆخی ئەمنیی وڵاتەکەی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندووەتەوە، لەوانەش؛ نەبوونی دەستوورێکی جێگیر، دانەمەزراندنی پەرلەمان، و هاوکات زیادبوونی ناکۆکییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان کە پێکەوە بوونەتە هۆی هەڵکشانی بەرچاوی ڕێژەی تاوانەکانی وەک کوشتن و ڕفاندن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر گرژییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕادەگەیەنێت کە بەهۆی ناکۆکییەکانی پێوەست بە شێوازی تێکەڵبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا، لە پاڵ بەردەوامیی هێرشە چەکدارییەکان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان، بە سەدان شەڕڤانی هەسەدە لەو پێدادانانەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەم دۆخە مرۆییە سەختە بووەتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتیی سڤیل لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە ببن و ڕووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار ببنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.