ڕاستەوخۆ

ڕاپۆرتی ئۆپێک؛ خواست لەسەر نەوت لە ساڵانی 2026 و 2027 ڕوو لە زیادبوون دەکات

reset font size increase font size

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە ڕاپۆرتی مانگی ئابی ٢٠٢٦ـی خۆیدا پێشبینی کرد کە خواست لەسەر نەوتی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٦ بە بڕی ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە ساڵی ٢٠٢٧ـیشدا بە بڕی ٢.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، سەرەڕای ئەوەی ڕێکخراوەکە پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووریی جیهانی کەم کردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئۆپێک پێشبینیی گەشەی ئابووریی جیهانی بۆ ئەم ساڵی بۆ ٣٪ دابەزاند، کە پێشتر بۆ ساڵی ٢٠٢٧ بە ٣.٢٪ خەمڵێنراببوو.

هاوکات تێکڕای نرخی سەبەتەی نەوتی ئۆپێک لە مانگی تەممووزدا بە بڕی ٦.٧٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی و لەسەر ٨٢.٩٩ دۆلار جێگیر بوو، هەروەها تێکڕای نەوتی برێنت گەیشتە ٨٣.٩٧ دۆلار.

 لە لایەکی ترەوە، ئەو وڵاتە بەشداربووانەی ڕێککەوتنی هاوبەشی بەرهەمهێنان لە مانگی تەممووزدا بەرهەمهێنانیان بە بڕی ١.٤٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد کرد و کۆی گشتیی گەیاندە ٣٧.٦٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.