چین و ڕوسیا هۆشداری له فراوانبوونی جه‌نگ له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و داواده‌كه‌ن ئه‌مریكا هێرش نه‌كاته‌سه‌ر وێستگه‌كانی وزه‌ی ئێران.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، فراوانبوونی جەنگ ناوچەکە دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە، ئه‌وكاته کۆنتڕۆڵکردنی مەحاڵ دەبێت.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز، هاوكات داوای لە ئەمریکا کرد عەقڵانی بێت و هێرش نەکاتە سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر.
مۆسکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە هێرشی زەمینی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە ئێستادا بە ناواقیعی دەبینن، بەڵام داوا دەکەن واشنتن و تەلئەبیب دەستدرێژییەکانیان ڕابگرن تاوەکو بارودۆخی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز ئاسایی بێتەوە.
هۆشدارییه‌كانی چین و ڕوسیا دوای ئه‌وه‌دێن، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر تا 48 كاتژمێری دیكه ئێران گه‌رووی هورمز نه‌كاته‌وه، ئه‌وا وێستگەکانی وزەی ئێران وێران ده‌كات، له به‌رانبه‌ریشدا ئێران گوتی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وێستگه‌ی وزه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه.