چین پێشوازیی لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی پاکستان بۆ ئاگربهست دەکات و داوا دەکات لایەنەکانی شەڕ دەرفەتەکە بقۆزنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکاوە ڕایگەیاندووه، پێشوازیی دەکەن لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی پاکستان بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕی ئێستا هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، چین لەگەڵ ڕاگرتنی شەڕدایە و ئاگربەستیان دەوێت، هیواداریشن هەرسێ لایەنی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە کە بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەشەڕ لەبەردەستە.
ئەوەش دوای ئەودێت جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکا لە 40 ڕۆژ نزیکدەبێتەوە و هەردوولا سازشکردن لە داواکانیان بۆ ڕاگرتنی شەڕ ڕەتدەکەنەوە، ئەو وادەیەشی ترەمپ بۆ ئێرانی داناوە بۆ ڕێككهوتن و كردنهوهی گهروی هورمز، ئەمشەو کۆتاییدێت.