چوارچێوەی هەمئاهەنگیی شیعەکان ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی قوربان وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پڕ دەکرێنەوە.
شەوی ڕابردوو، لایەنەکانی چوارچێوەی ههماههنگیی لە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو (نوێ)ـی عێراق بەڕێوەچوو.
هاوکات لە پەیامێکدا بۆ دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان، چوارچێوەی ههماههنگیی داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە: "ڕێگریی بکەن لە هەر هەوڵێک بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی ناوچەکە و لێکۆڵینەوەی جددی و بەپەلە لە هۆکاری هێرشەکان بکەن."
ئەم بڕیارەی چوارچێوەی ههماههنگیی لەکاتێکدایە، ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە 14 وەزاری کابینەکەی عەلی زەیدی بەخشی، بەڵام بەهۆی ململانێی لایەنەکانەوە 9 وەزارەت لە کۆی 23 وەزارەتەکەی کابینەی نوێ بە بەتاڵی مانەوە و یەکلایی نەکراونەتەوە.