بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارچێوەى هەماهەنگى كۆده‌بێته‌وه و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌وتی حیكمه ده‌ڵێت، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ئەمیندارێتى چوارچێوەى هەماهەنگى له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له سەرکردەکانى چوارچێوەکە كرد، كه ئه‌مڕۆ ئامادەبن بۆ کۆبوونەوەى یەکلاییکردنەوەى كاندیدی سەرۆکوەزیران، بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه له نوسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم به‌ڕێوه‌بچێت و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بدرێت.
عەلی عەبدولئەمیر، ئەندامی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاندووه، به ئه‌گه‌رێكی زۆر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش ڕێكده‌كه‌ون.
هاوكات ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌وتی حیكمه به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت، یان جارێكی دیكه متمانه ده‌درێته‌وه به سودانی، یاخود كاندیدێكی دیكه دیاریده‌كرێت.
دواى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە 11ـى ئه‌م مانگه، به گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆككۆمار ماوه‌ی 15 ڕۆژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ ڕاسپاردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌وڵێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، تاوه‌كو ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆسته‌كه.