چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له كۆبونه‌وه‌دان و تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پرسی كشانه‌وه‌ی مالیكی له كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشتر سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی چه‌ندجارێك هه‌وڵیاندا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌كاتێكدا به‌رێوه‌ده‌چێت ماوه‌ی دوو رۆژه تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌غداده و پێده‌چێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شوێنگره‌وه‌ی مالیكی دیاری بكه‌ن.
بەپێی ئاماژە و زانیارییە بڵاوکراوەکانی میدیا عێراقییەکان، هەریەکە لە محەممەد شیاع سودانی و عەمار حەکیم و هادی عامری و قەیس حەزعەلی، پێکەوە هەوڵدەدەن کەسێکی دیکە بۆ شوێنگرەوەی مالیکی کاندید بکەن.
داواكاری كشانه‌وه‌ی مالیكی له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپه، هۆشداری توندیان داوه‌ته به‌رپرسانی عێراق ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران سزای قورس به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنن.