ڕاستەوخۆ

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

reset font size increase font size

بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆببێته‌وه‌ و دوایین پێشهات و پرسی سه‌رۆكوه‌زیران و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر عێراق تاوتوێ بكات.

هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت له ‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق.

ئه‌وه‌شهاتووه‌ چوارچێوه‌، گفتوگۆ له‌ باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش ده‌كات.

ڕۆژی شه‌ممه‌ 28ی  ئازار 229 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاكانی په‌رله‌مانی عێراق، واژۆیان كۆكرده‌وه‌ و داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك رێكبخرێت و سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرێ و رێكاره‌ ده‌ستورییه‌كان بگیرێته‌به‌ر.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق جموجۆڵی ده‌ستپێكردووه‌ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاریی كردووه‌ به ‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یه‌كیلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و ده‌ربازبونی وڵات له‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ سیاسیه‌ی تێیكه‌وتووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.