ڕاستەوخۆ

پژاک: قەیرانی ژینگە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

reset font size increase font size

کۆمیتەی ژینگەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە بۆنەی ساڵیادی گیانلەدەستدانی شەریف باجوەر و هاوڕێکانیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە خاوەندارێتی لە شەهیدان و ژینگە بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو چالاکوانانەی ژینگە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوان لە ساڵی 2018دا بە دەستی بەتاڵ و بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان گیانیان بەخشی، لە کاتێکدا ئاگرەکە دەرئەنجامی سیاسەتە تێکدەرەکانی کۆماری ئیسلامی بوو.

هەروەها پژاک ئاماژەی بەوە کردووە کە قەیرانە ژینگەیییەکانی وەک وشکەساڵی، لەناوچوونی دارستانەکانی بەڕوو، داخورانی خاک و پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و بە جۆرێک لە قڕکردنی ژینگە ئەژمار دەکرێن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.