ڕاستەوخۆ

په‌رله‌مانتارێك: وه‌زیری بازرگانی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی دوو كێشه‌ی هاوڵاتیانیدا

reset font size increase font size

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ر داوای ئه‌وان وه‌زیری بازرگانی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی دوو كێشه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ژیانی خه‌ڵكی كوردستان داوه‌.

جوانڕۆ محمەد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ فه‌یسوك بڵاویكرده‌وه‌، بە مەبەستی بەدواداچوونی کێشە و گرفت و داواکاری هاوڵاتیان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی لە هەولێر لەگەڵ كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێمی كوردستان كۆبوومه‌وه‌ و گرفتی جەنجاڵی بەڕێوەبەرایەتیەكانی پسوڵەی خۆراكمان، گفتوگۆكرد، بەڵێنیدا هەمو جۆرە ئاسانكارییەك بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكان بکات بۆئەوەی بتوانن بە زوویی کاروباری هاوڵاتیان و مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە تەوەرێكی دیكەدا گفتوگۆیان له‌ باره‌ی پرسی زیادكردنی بەشە چیمەنتۆی ئەو هاوڵاتیانەكردووه‌ کە لەکاتی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبووندا پێیان دەدرێت کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی چارەسەری ئەم گرفتەدەدەین .

جوانڕۆ محه‌مه‌د ده‌شڵێت، وەزیری بازرگانی نوسراوی بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی چیمەنتۆ كرد، بۆئەوەی ئاسانكاری بكەن و لەگەڵ تەواوكردنی كارەكانی سایلۆی هەڵەبجەدا کە ئێستا ڕێژەیەکی زۆری چیمەنتۆ بۆ ئەو سایلۆیە تەرخانکراوە، پشكی هاوڵاتیان بۆ 250 تۆنی ڕۆژانە زیاد بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.