ڕاستەوخۆ

پلانی دەربازکردنی سەدان کەشتیی لە گەرووی هورمز دادەڕێژێت

reset font size increase font size

ئارسینۆ دۆمینگێز، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی ڕایگەیاند، پەرە بە پلانێکی فریاگوزاری دەدات بۆ دەربازکردنی سەدان کەشتیی بازرگانی کە لەناو ئاوەکانی کەنداو گیریان خواردووە.

دۆمینگێز ئاماژەی بەوەکرد، جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە بەندە بە هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ئێستادا وردەکارییەکانی وەک ڕێزبەندیی چوونە دەرەوەی کەشتییەکان و ماوەی مانەوەی تیمەکان لە ناوچەی مەترسیدار تاوتوێ دەکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی بەبێ گەرەنتیی ئەمنی، هاتوچۆی لە گەرووی هورمز قەدەغە کردووە.

هەرچەندە ئێران کردنەوەی گەرووەکەی ڕاگەیاندووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ جەختی کردووەتەوە، واشنتن بەردەوام دەبێت لە گەمارۆی بەندەرەکانی ئیران تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی، ئەمەش چارەنووسی ئەو کەشتیانەی خستووەتە دۆخێکی نادیارەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.