سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، پشتیوانی وڵاتەکەمان بۆ هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی دەردەبڕین کە ئامانج لێی چارەسەرکردنى ئاشتیانەی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بێت، هەروەها، سوپاسی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ ڕاگرتنی پڕۆژە سەربازییەکەی گەرووی هورمز.
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاندنی بڕیاری هەڵپەساردنی پڕۆژەی ئازادی لە گەرووی هورمز، بە هەنگاوێکی گرنگ و لەبار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە وەسف دەکات.
دەشڵێت، جەخت دەکەینەوە، کە وڵاتەکەمان پابەندە بە پشتگیریکردنی ئەو هەوڵانەی هەیە لە ڕێگەی گفتوگۆوە بۆ کۆتایهێنان بە ململانێکان بە مەبەستى گەشتنە چارەسەرێکی ئاشتیانە.
گوتیشى، هیوادارم ئەم بارودۆخەی ئێستا ببێتە سەرەتایەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی کە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە و جیهان دەستەبەر بکات.