ڕاستەوخۆ

پاکستان: ئەگەرى ڕێککەوتنى ئێران و ئەمریکا هەیە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بڵاویکردەوە، گەشبینین بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن کە ئەگەرێکە جێبەجێکردنى نزیکە، بەڵام متمانەی هەردوو لایەنمان پاراستووە و وردەکارییەکانى ئاشکرا ناکەین.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، گەشبینین ئەمریکا و ئێران بگەنە ڕێککەوتن لەبارەى کۆتایهێنان بە گرژییەکانى نێوانیان و وڵاتەکەشمان ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی ئەو ڕووداوە مێژووییە گرنگە.

دەشڵێن، ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان واشنتۆن و تاران هەیە، بەڵام ئێمە وردەکارییەکان لەبارەى ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا ناکەین .

گوتوشیانە، شانازییە بۆ پاکستان ئەگەر ڕێککەوتنەکە لەسەر خاکی ئێمە واژۆ بکرێت و لە ئێستاشدا هەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەن کە کۆتایی بە گرژییەکان بهێندرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.