ڕاستەوخۆ

پاشای نەرویج، هارالد کۆچی دوایی کرد

reset font size increase font size

پاشای پێنجەمی نەرویج، هارالد، کە ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنی خوێنەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردا بوو، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کۆشکی شاهانەی ئۆسڵۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە پاشا هارالد ئەمڕۆ (٢٨ی ئابی ٢٠٢٦) لە کاتژمێر ٠٦:٣٥ی بەکاتی ناوخۆیی لە نەخۆشخانەی نیشتمانی گیانی لەدەست داوە، و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش ئاڵای شاهانە لەسەر کۆشکەکە بۆ نیوە هێنرایە خوارەوە.

پاش ٣٥ ساڵ لە حوکمڕانی، شازادە هاکۆنی کوڕی شوێنی گرتەوە.

هارالد کە بە "پاشای گەل" ناسرابوو، بە کەسایەتییە مەعنەوی و لێبوردووەکەی و هەڵوێستە یەکخەرەکانی لە کاتی قەیرانەکاندا ناسرابوو.

لە ساڵی ١٩٦٨دا لەگەڵ سۆنیا هارالدسەن هاوسەرگیریی کردبوو، کە ئەمەش وەک شکانێکی نەریتەکان لەو سەردەمەدا هەژمار دەکرا.

ناوبراو جگە لە ئەرکە شاهانەییەکانی، وەرزشوانیش بوو سێ جار لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیدا نوێنەرایەتیی نەرویجی کردبوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.