فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر بارەگایەکیان، 22 ئەندامی هێزەکانیان کوژران و 21 کەسی دیکە بریندارن.
عەلی نەدرخانی، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران لە پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بارەگایەکی هێزی پاسەوانی سنور لە شاری مێهران کە دەکەوێتە گۆڕەپانی ئیمام خومەینی شارەکە، کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە 22 کەس لە هێزەکانیان کوژراون و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بۆ ئهوهش كردووه، بەهۆی هێرشەکەوە بارەگاکەیان خاپوربووه و زیانێکی زۆریش بە باڵەخانەکانی دەوروبەری بارەگا سەربازییەکە کەوتووە.