سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، هەردوولا لەم هەفتەیەدا ڕەشنووسی ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پۆستەکانی بەغداد واژۆ دەکەن.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ڕەشنووسەکە هەریەک لە پرسەکانی پۆستی سەرۆککۆمار و داخوازی و ئەجێندای کورد بۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، هاوکات پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمان لەخۆ دەگرێت.
لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی پەرلەمانی کوردستانەوە، ئەمە یەکەمینجارە هەردوولا بەم ئاستە لە ڕێککەوتن نزیک ببنەوە.