ڕاستەوخۆ

14 ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستاندا تێدەپەڕێت؛ گۆڕانکاریی لە پێگەی ژنان و ئاستەنگە ئەمنییەکان

reset font size increase font size

سبەی چواردەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ڕۆژاڤای کوردستانە؛ ئەو شۆڕشەی تێیدا هونەر و کلتوور بوونە مەیدانێکی بەرفراوان بۆ تێکۆشان و دەرخستنی بەهرە و تواناکانی ژنان لە بوارەکانی شانۆ، مۆسیقا، شێوەکاری و ئەدەبدا. ژنانی ڕۆژاڤا لە ڕێگەی ئەم چالاکییە کلتوورییانەوە بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی.

هەرچەندە شۆڕشی ڕۆژاڤا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بە لایەنە سەربازیی و سیاسییەکەی دەناسرێتەوە، بەڵام خەباتی ژنان لە کایەی کلتوور و هونەردا دیمەنێکی تەواو جیاواز و قووڵ لە بەرخودان نیشان دەدات.

ئەم پڕۆسەیە هێزێکی گەورەی بە ژنان بەخشی تا بتوانن عەقڵییەتی پیاوسالاری بشکێنن و ناسنامەی ئەو نەتەوانە بەرز ڕاگرن کە ساڵانێکی درێژ ڕووبەڕووی سڕینەوە ببوونەوە.

لەم پێناوەدا، ڕێکخراوی هونەریی "تەڤ چاند" لە ساڵی ٢٠١٣دا دوو ناوەندی لە شارەکانی سەرێکانی و عەفرین کردەوە. سەرەڕای ئەوەی دواتر ئەو شارانە داگیرکران بە مەبەستی سڕینەوەی میراتە کلتوورییەکەیان، بەڵام ژنان بە پەرەپێدانی خەباتی هونەری وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە.

دواتر ئەم تێکۆشانە لە گرووپی بچووکەوە گۆڕدرا بۆ تۆڕێکی بەرفراوان لە ئەکادیمیا و پەیمانگا کلتوورییەکان کە بە بەردەوامی ڕاهێنانی هونەریی بۆ هەزاران ژن دەکەنەوە.

لەم چوارچێوەیەدا لە ساڵی ٢٠١٥دا بزووتنەوەی "هیلالی زێڕین" دامەزرا و لە ساڵی ٢٠١٦دا بە فەرمی کۆنفڕانسی خۆی بەست.

 ئەم بزووتنەوەیە لقەکانی لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژاڤادا بڵاوکردەوە بۆ پاراستنی کلتووری هەزاران ساڵەی کوردان. ئێستاش سەرەڕای ئەوەی عەقڵیەتی دەسەڵاتی نوێ هێشتا دەیەوێت ناسنامەی کوردان و ژنان بسڕێتەوە، بەڵام ژنان بە دەنگ و ڕەنگی خۆیان لە گشت بوارەکاندا، بەتایبەتی کلتوور و هونەر، پێشەنگن لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش.

 

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان