ڕاستەوخۆ

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئێران کۆنتڕۆڵى گەرووى هورمزى لەدەستداوە

reset font size increase font size

پیت هێگست ڕایگەیاند، هێلیکۆپتەر و کەشتیەکانمان مەترسییەکانى ئێرانیان لەناوبرد و لە ئێستادا ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵى گەرووى هورمزى لەدەستداوە.

پیت هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هەوڵەکانى وڵاتەکەمان لە گەرووى هورمز خزمەت بە هەموو جیهان دەکات بۆیە پێویستە وڵاتان هەڵوێستیان هەبێت.

گوتیشى، ڕێگە نادەین بە ئێران لە گەرووى هورمز باج لە کەشتیەکانمان وەربگرێت و هاوکاریى کەشتیە جیهانییەکان دەکەین بەمەبەستى تێپەڕاندنى گەرووەکە.

دەشڵێت، شەش کەشتیى ئێران ویستیان گەرووى هورمز تێپەڕێنن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە گەڕێندرانەوە. گوتیشی، ئاوە نێودەوڵەتییەکان موڵکى تاران نین تا سەرانەى تێدا کۆبکاتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئێمە هەوڵى سەرهەڵدانەوەى جەنگ نادەین، بەڵام ڕێگە بە ئێران نادەین ئامانجەکانى خۆى بپێکێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.