ڕاستەوخۆ

وەزیری بازرگانیی عێراق: شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێن

reset font size increase font size

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەست بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵی رابردووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کراوە. سیستمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی گەنم پەیڕەو دەکرێت کە کۆتایی بە چاوەڕوانیی زۆری جووتیاران دەهێنێت.


مستەفا نزار، وەزیری بازرگانیی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای دهۆک گوتی، دوو ڕۆژە دەستیان بە ناردنی بەشێک لەو شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە بەتەواوی دەنێردرێت.


مستەفا نزار دەشڵێت، بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنییان بۆ سەرەگرتنی پێشوەختە دروستکردووە ئاسانکاریی دەکات بۆ پڕۆسەی بەبازاڕکردن، جەختیشیکردەوە، چیدیکە جوتیار ناچار نابێت چەندین ڕۆژ چاوەڕێ بکات و خەرجییەکی زۆر بکەوێتە سەرشانی.


گوتیشی، بڕێکی زۆر گەنم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، بەگوێرەی پلانی کشتوکاڵی و توانای کۆگاکردن لە سایلۆکاندا، گەنمەکە وەردەگرن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.