وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ڕێكه‌وتی " 8ـی 3ـی 2026 "ی له‌سه‌ره، داوای له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كردووه، به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و ئاسایشی نستمانیی له‌به‌رچاوبگرن.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌ڵێت، لەکاتی ڕوماڵی راستەوخۆی ڕوداوەکاندا با ڕاگه‌یاندنه‌كان دووربن لە بڵاوکردنەوەی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ یان وێنەی ئاڕاستەکردنی درۆن وموشەک و شوێنی زیانلێکەوتوان و ترس ودڵەڕاوکێ بڵاومەکەنەوە.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هەر دەزگایەکی ڕاگه‌یاندن پابەند نەبێت، ئەوا ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەری دەگیرێتەبەر .