لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌نگۆی هێرشكردنه‌سه‌ر لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی لە نەینەوا له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، كه‌ناڵی (یه‌كی عێراقی) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە ده‌كات، گوایە هێزەکانمان بارەگای لیوای 50ی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووه، سەرلەبەری هەواڵەکە دورە لە راستییەوە.
ده‌شڵێت، هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیكه‌ی عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە.